ئیسپانیاگرنگترین

ئاردا گولەر بڕیاری کۆتایی دەدات

Yariga App

یاریگا –

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکان ئیسپانیا و تورکیا، ئاردا گولەر پێشنیاری یانەی ریالی قبوڵکردووە و مەدریدیش لە رکابەرایەتی کرینی ئەو یاریزانە سەرکەوتوو بوو.

ئاردا گولەر، دیاردەی گەنجی تۆپی پێی تورکیا، لەم رۆژانەدا سەرنجی زۆرێک لە یانە دیارەکانی وەک بارسێلۆنا و ریال مەدریدی بۆ لای خۆی راکێشاوە. گولەر بە نیازە فەنەرباچێ جێبهێڵێت و رکابەرایەتیەکی سەرنجڕاکێشین لەنێوان ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا دەستی پێکردووە بۆ کڕینی ئەو یاریزانە. هەردوو یانەکە نوێنەرەکانیان رەوانەی تورکیا کردووە بۆ ئەوەی گولەر رازی بکەن تاوەکوو پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

ئۆفەری ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی گولەر بە پێدانی بڕی 17.5 ملیۆن یۆرۆیە بە سێ قیست و لە بەرامبەردا 20% ی بڕی گواستنەوەی گولەر لە داهاتوودا بۆ یانەی فەنەرباچێ دەبێت. ریاڵ مەدرید راستەوخۆ بڕی 8.5 ملیۆن یۆرۆ دەداتە یانە تورکیەکە، دوای ساڵی یەکەم 4 ملیۆن و 375 هەزار یۆرۆ و دوای ساڵی دووەمیش بەشەکەی تری پارەکە دەدات.

لەلایەکی دیکەوە بارسێلۆنا بە یەکجار بڕی 17.5 ملیۆن یۆرۆ دەدات، بەڵام بۆ ماوەی یەک وەرز بە خواستن ئاردا دەدات بە فەنەرباچێ. هەروەها ئامادەیە پێشەکی مووچەی یەک وەرزی ئەو یاریزانە بدات.

بەگوێرەی رۆژنامەی ئاس، گولەر  سبەی لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی یانەی فەنەرباچێ بڕیاری کۆتایی خۆی رادەگەیەنێت. ئایا دەمێنێتەوە یان خود دەچێتە یەکێک لە دوو یانە گەورەکەی لالیگا.

لەو بارەوە ئاس بانگەشەی ئەوەی کرد کە پێشنیاری بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی گولەر رازیکەر نەبوو بۆیە پێی باشە بچێتە ریال مەدرید. بەڵام لە هەر حاڵەتێکدا دەبێت چاوەڕێی سبەینێ بین بۆ دوا هەواڵ لەسەر ئەم بابەتە کە ئایا یانەی ریال مەدرید لەم کلاسیکۆیە، بەسەر بارسێلۆنا دا سەرکەوتوو دەبێت.

مەسعەد ئۆزێلی ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید و فەنەرباچێ بە گولەری گوتووە پێی باشتر تاوەکوو ساڵی 2024 لە تورکیە بمێنێتەوە دواتر بڕیاری کۆتایی خۆی بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button