
یاریگا-
دوای نزیکەی مانگێک لە کۆتایی هاتنی چیرۆکی گەڕانەوەی لیۆ مێسی بۆ بارسێلۆنا، خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە هۆکاری نەگەڕانەوەی ئاشکرا دەکات.
لاپۆرتا لە نوێترین دیمانەیدا کەمێک پێش ئێستا لەگەڵ کەناڵی TV3 کەتەلۆنیدا وتی:
” بارسێلۆنا هەموو کاتێک ماڵی مێسیە، بەڵام با ئەو ڕاستیە بزانین بارسا لە سەروو هەموو کەسێکەوەیە، لە منداڵیەوە مێسی و خانەوادەکەی دەناسم، زۆر دڵتەنگ بووم بە نەگەڕانەوەی، بەڵام دەبوو ئەو بڕیارە بدەین، لە پێناو بەرژەوەندی بارسێلۆنا ئەو کارەم ئەنجامدا.
” پێم وابێت لیۆ مێسی حەزی دەکرد بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، باوکی ئەوەی پێم ڕاگەیاند کە ژیانی مێسی لە پاریس زۆر سەختە، من ڕێز لە بڕیارەکەی لیۆ دەگرم کە پەیوەندی بە ئینتەر مەیامیەوە کرد، هیوادارم ئەو لە ئەمریکا باش بێت، ئێمە کار لەسەر ڕێزلێنانێکی سەرسوڕهێنەر دەکەینەوە بۆ لیۆ.
ئەمە لێدوانی خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنا بوو سەبارەت بە ڕووداوەکانی نەگەڕانەوەی مێسی بۆ بارسا.