ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد و چێڵسی رێککەوتن

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد و چێڵسی لەسەر گواستنەوەی مەیسن ماونت رێککەوتن.

رۆژنامەی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی و مانچێستەر یونایتد لەسەر 60 ملیۆن پاوەند رێککەوتن، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو، چێڵسی ئۆفەرێکی یونایتدی بە بڕی 55 ملیۆن پاوەند رەتکردبووەوە.

ئێستا رەزامەندی بە ماونت دراوە بچێت لەگەڵ مان یونایتد پشکنینی پزیشکی بکات و دواتر رێککەوتن لەسەر مەرجەکانی کەسی بکات.

هەرچەندە بەرپرسانی مانچێستەر یونایتد رایانگەیاندبوو، ئامادەنین زیاتر لە 55 ملیۆن پاوەند لە پێناو ماونت خەرج بکەن، کەچی لە کۆتایی گەیشتنە رێککەوتنێک بە بڕی 58 ملیۆن پاوەند لەگەڵ حەوت ملیۆن وەک زیادەی بردنەوەی دەستکەوتەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button