ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

”ریال مەدرید پارەی ئێمباپێی نییە و ناتوانێت بیگوازێتەوە”

یاریگا –

بریکاری کارەکانی فێلاند مێندی، بەرگریکاری ریال مەدرید پێی وایە کیلیان ئێمباپێ، لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا پەیوەندی بە مەدریدەوە ناکات.

پێگەی 90min بڵاویکردووەتەوە، فایزە لاماری، دایکی ئێمباپێ گفتوگۆی لەگەڵ ناسر خلێفی، سەرۆکی پاریس سانجێرمان کردووە، بەڵام هیچ رێککەوتنێکیان نەکردووە.

ییڤان لۆ مێ، بەڕێوەبەری کارەکانی مێندی بە پێگەی After footی راگەیاندووە، هەڵوێستی ئێمباپێ بە دەستنیشان نەکردنی کەسێک لە دەرەوەی خێزانەکەی تاوەکو ببێتە بریکاری کارەکانی، زیانێکی زۆری بە ئێمباپێ گەیاندووە و ئەمەش هۆکاری سەرەکییە بۆ پەیوەندی نەکردنی بە ریال مەدرید. لۆ مێ دەڵێت

ئەمە کاری دایکی ئێمباپێ نییە، توانای ئەم کارەی نییە. دەمەوێت رێستورانتێک بکەمەوە، بەڵام من نازانم چێشت ئامادە بکەم، بۆیە ئەمە کاری من نییە. ئێستا دەبێ لۆژیکیانە بیر بکەینەوە و ئەو کارە بکەین کە دروستە. بۆ ئەوەی کارەکانی کوڕەکەت رێکبخەیت، پێویستیت بە مۆڵەتە. دڵنیام ئەگەر بریکارێکی دیکەی هەبووایە، دوو ساڵ بەر لە ئێستا لە ریال مەدرید یاری دەکرد.

بریکاری کارەکانی مێندی هێرشێکی توندی کردەوە سەر دایکی ئێمباپێ و گوتی

کاتێک تۆ کۆدەکانت لەلا نییە، کاتێک نازانیت بەکاریان بهێنیت، کاتێک گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی یانەیەکی مێژوویی دەکەیت، بەم شێوەیە کارەکە بەڕێوەناچێت. پێویستە بزانیت چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەکەیت. ئێمباپێ تاوەکو ئێستا لە پاریس ماوەتەوە و شتێکی روونە کە دڵخۆش نییە.

ریال مەدرید دەمێکە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئێمباپێ بکات، بەڵام بەهۆی هۆکاری جیاوازەوە، کیلیان تاوەکو ئێستا لە پاریس. سەرباری ئەمەش لۆ مێ گواستنەوەی ئێمباپێ لەم هاوینەدا بەدوور دەزانێت.

ریال مەدرید یانەیەکە ئێستا پارەی گواستنەوەی ئێمباپێی نییە. ریال مەدرید ناتوانێت مووچەکەی دابین بکەت، کە پێویستە ساڵانە 40 ملیۆن یۆرۆی بۆ بمێنێتەوە، بەبێ هیچ باجێک. جیا لەمەش، ئێمباپێ داوای 30 ملیۆن یۆرۆی دیکە وەک شیرینی دەکات. ئەو ساڵانە 70 بۆ 75 ملیۆن یۆرۆ لە پاریس وەردەگرێت، کەچی بێنزێما تەنیا 13 ملیۆن یۆرۆی وەردەگرت.

خۆسێلو تاکە یاریزانی ژمارە 9ی ریال مەدریدە، هاری کەین لە بایرن میونشن نزیکبووەتەوە و هیچ یاریزانێکی ئەوتۆی لەبەر دەست نەماوە جگە لە کیلیان ئێمباپێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button