ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یونایتد دوو دڵە لە هێشتنەوەی دی خیا

یانەی مانچێستەر یونایتد تا ئێستا بڕیاری نەداوە گرێبەستی دەیڤد دی خیا تازەبکەنەوە یاخود نا.

سەرەتا گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە و یانەکەی رێککەوتبوون لەسەر ئەوەی دەیڤد بە مووچەیەکی زۆر کەمتر لە ئێستای گرێبەستەکەی تازەبکاتەوە و دەیڤد واژووی لەسەر گرێبەستەکە کرد بەڵام بەر لەوەی لایەنی پەیوەندیداری یانەکە واژۆی بکات، پەشیمان بوونەوە لەو گرێبەستەی پێشکەشییان کردووە.

ئەمڕۆ سکای سپۆرت رایگەیاند، هێشتا یونایتد داهاتووی دی خیای یەکلانەکردووەتەوە لە کاتێکدا کەمتر لە ٢ رۆژ ماوە بەسەر بەسەرچوونی گرێبەستەکەی.

بە ئەگەرێکی زۆرەوە، داهاتووی ئەو گۆڵپارێزە بەندە بە هەوڵەکانی یانەکە بۆ هێنانی گۆڵپارێزی نوێ، چونکە بەگووتەی سەرچاوەکە لە ئێستادا بەرپرسانی ئۆڵدترافۆرد بەدوای گۆڵپارێزێکی دیکەدا دەگەڕێن و ئێریک تێن هاگی راهێنەریش ئامانجی یەکەمی ئەندرێ ئۆنانای گۆڵپارێزی ئینتەرە. مانەوەی دی خیا پەیوەستە بە هاتن یاخود نەهاتنی ئۆنانا یان گۆڵپارێزی دیکە بۆ یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button