ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کەین ڤێلایەکی گەورە لە نزیک ناوەندی مەشقەکانی یانەیەکی پرێمەرلیگ دروست دەکات

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین، پێچەوانەی هەموو پێشبینییەکان، خەریکی دروستکردنی ڤێلایەکی گەورەیە لە لەندەن.

رۆژنامەی دەیلی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، کەین خەریکی دروستکردنی خانووێکی گەورەیە کە 20 کیلۆمەتر لە ناوەندی مەشقەکانی چێڵسییەوە دوورە. خانووە گەورەکەی نزیکی یانەی وێنتوۆرسی تایبەت بە یاری گۆڵفە، چونکە حەزی بە یاری گۆڵفە. ئێستا کەین و هاوژین و سێ منداڵەکەی لە ناوچەی هامستید دەژین. کەین و کەیتی هاوژینی، چاوەڕێی چوارەم منداڵ دەکەن.

لە ماوەی رابردوودا، زۆر باسی چوونە دەرەوەی کەین لە تۆتنهام دەکرێت و هەندێ راپۆرت باس لە نزیکبوونەوەی لە بایرن میونش دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا میونشن و سپێرز لەسەر بڕی گواستنەوەکە رێکنەکەوتن. هەرچەندە رۆژنامەی تێلێگراف رەتیکردەوە کەین پەیوەندی بە چێڵسییەوە بکات، تەنیا بە مەرجێک، ئەگەر ئەم وەرزە لە تۆتنهام بمێنێتەوە و وەرزی داهاتوو بە خۆڕایی پەیوەندی بە ریزی شێرەکانی لەندەنەوە بکات.

تاوەکو ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە، کەین دەیەوێت یاری بۆ کام یانە بکات، بەڵام ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری نوێی چێڵسی زۆر حەزی بە شێوازی یاری کردنی کەینە و رەنگە هەوڵ بۆ گواستنەوەی بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button