ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

محەمەد سەڵاح و لیڤەرپوول رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی لیڤەرپوول بیر لە جێهێشتنی یانەکەی ناکاتەوە.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، مۆ سەڵاح دەیەوێت لە لیڤەرپوول بمێنێتەوە و جارێ بیر لە خولی سعودی ناکاتەوە.

لە ماوەی رابردوودا، خولی سعودی بووەتە رووگەی چەندین ئەستێرەی گەورەی تۆپی پێی ئەوروپا، ئەمیش دوای گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ نەسر لە یەنایەری رابردوودا، کە بووە هۆکارێک بۆ پەلکێشکردنی کەریم بێنزێما، ئێنگۆلۆ کانتێ بۆ ئیتیحاد و هەریەکە لە رۆبن نێڤێش و کالیدۆ کۆلیبالی بۆ هیلال.

رۆژنامەی میرەر روونیکردەوە

محەمەد سەڵاح بەم نزیکانە لیڤەرپوول جێناهێڵێت، سەرەڕای بەستنەوەی ناوی بە پەیوەندی کردن بە یانەیەکی سعودییەوە، تەنانەت بەرپرسانی لیڤەرپوول دەیانەوێت سەڵاح بەردەوام بێت و ئەستێرە میسرییەکە حەزی مانەوەی بە بەرپرسان راگەیاندووە.

لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا رۆبێرتۆ فیرمینۆ لیڤەرپوولی جێهێشت و لە هاوینی رابردووشدا سادیۆ مانێ پەیوەندی بە میونشن کرد، بەڵام سەڵاح هەر لە ئانفیڵدڕۆد مایەوە. رۆژنامەکە لەسەر ئەم بابەتە نووسیویەتی

سەڵاح نیگەرانە لە شکستهێنانیان بە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ، بەڵام متمانەیەکی تەواوی بە خۆی و تیمەکەی هەیە، بۆ وەرزی داهاتوو ئەنجامی باش بەدەستبهێنن.

لیڤەرپوول پلەی پێنجەمی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا و نەیتوانی بگاتە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بۆیە وەرزی داهاتوو بەشداری لە یۆرۆپالیگ دەکات.

محەمەد سەڵاح لە وەرزی رابردوودا و لەسەر ئاستی تەواوی پاڵەوانیەتییەکان، 30 گۆڵی کرد و 16 گۆڵی دیکەشی دروستکرد.

گرێبەستی محەمەد سەڵاه لە هاوینی 2025 بەسەر دەچێت و لەو ساتەوە 186 گۆڵی لە 305 یاریدا کردووە و 70 گۆڵیشی دروستکردووە.

تاوەکو ئێستا لیڤەرپوول گرێبەستی لەگەڵ ئەلێکسیس ماک ئالیستەر کردووە، هەریەکە لە ئارسەر مێلۆ، جەیمس میڵنەر، نابی کێیتا، ئۆکسڵەید چامبەرلەین و رۆبێرتۆ فیرمینۆ ریزەکانی تیمەکەی یۆرگن کڵۆپیان جێهێشتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button