یاریگا
کیڤن دێ برۆین ناوەڕاستکاری بەلجیکی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، ماوەیەکی زیاتر لەوەی چاوەڕێ دەکرا لە یاریگاکان دادەبڕێت.
ماڵپەری دەیلی سپۆرتی بەریتانی بڵاویکردەوە، سەرەتا چاوەڕێ دەکرا ناوەڕاستکارەکەی ستیزن پێش دەست پێکردنی وەرزی نوێ بگەڕێتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە پێویستی بە کاتێکی زیاتر هەیە و بەم هۆیەوە سەرەتای وەرزی داهاتووش ناتوانێت بگەڕێتەوە یاریگاکان.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە سەرەڕای ئەوەی پێکانەکەی دێ برۆین قورسە، بەڵام ئەو یاریزانە پێویستی بە نەشتەرگەری نیە و بەبێ نەشتەرگەری دەتوانێت لە پێکانەکەی رزگاری بێت.
دی برۆین لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئینتەر میلان تووشی پێکان بوو و نەیتوانی لە یاریکردن بەردەوام بێت، دوای یارییەکەش ئەو یاریزانە گووتی ماوەیەکی زۆر تووشی ئەو پێکانە بووە و بە ئازارەوە یاریی کردووە.