ئینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد ئۆفەری سێیەم بۆ گواستنەوەی ماونت پێشکەش دەکات

Yariga App

یاریگا

یانەی مانچستەر یونایتد سێیەم و کۆتا ئۆفەری خۆی بۆ گواستنەوەی ماسۆن ماونت ناوەراستکاری یانەی چێڵسی پێشکەشی بەرپرسانی یانەکە کردووە و ئامادەنین لەوە زیاتر پێشکەش بکەن.

بە گوتەی دەیڤید ئۆرنستین لە رۆژنامەی ئەتلەتیک،  شەیتانە سوورەکان ئۆفەرێکی باشتر بۆ گواستنەوەی ماسۆن ماونت پێشکەش کردووە. بەهای ئەم ئۆفەرە بریتییە لە 50 ملیۆن پاوەند لەگەڵ 5 ملیۆن پاوەند زیادەکان.

رۆژنامەنوسەکە بڵاویشی کردەوە دوای ڕەتکردنەوەی ئۆفەری دووەم، بلوز داوای لە شەیتانە سوورەکان کرد ئۆفەرێکی 7+60 ملیۆن لیرە پێشکەش بکەن، بەڵام ئەو ئۆفەرەیان پێشکەش نەکراوە بۆیە ئەستەمە دەستبەردای یاریزانەکەیان بن.

یاریزانە ئینگلیزەکە تەنها گرێبەستی یەک ساڵەی لەگەڵ چێڵسی ماوە و هیچ خواستێکی نیشان نەداوە بۆ بەردەوامبوون لە یانەی ستامفۆرد بریج. بەگوێرەی مات لۆڤ لە ڕۆژنامەی تەلەگراف، تا ئێستا هیچ وەڵامێک لەلایەن چێڵسییەوە بۆ ئەو ئۆفەرەی مانچستەر یونایتد نەدراوەتەوە.

ماسۆن ماونت بەرهەمی ئەکادیمیای چێڵسییە و لە 195 یاریدا لەگەڵ بلوز 33 گۆڵی تۆمارکردووە. ماسۆن مانت حەو کاتەی ئێریک تێن هاگ لە هۆڵەندا بوو، لە خولی ئەم وڵاتە بە خواستن یاریی ڤیتێس ئارنهێم  دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button