سوفیان ئەمرابات لە یانەیەكی ئیسپانی نزیكدەبێتەوە
یاریگا –
سوفیان ئەمرابات ئەستێرەی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی مەغریب و یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵی لە ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی نزیكدەبێتەوە.
ئاتلێتیكۆ مەدرید دەیەوێت تواناكانی سوفیان ئەمرابات بەدەست بهێنێت بۆ پتەوكردنی هێڵی ناوەندی یانەكەی، بەتایبەت لە كاتێكدا كە داهاتووی ساول نیگێز و كۆندۆبیا لە یانەكە دیار نیە.
لە ماوەی رابردوودا ناوی ئەستێرە مەغریبیەكە بە هەریەك لە یانەكانی بارسێلۆنا و لیڤەرپوولەوە بەسترابوویەوە.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی لیكیپ ئەمرابات نزیكە لە بڕیاردانی كۆتایی و دیاریكردنی ئەو یانەیەی كە لە داهاتوودا یاری بۆ دەكات.
هەروەها هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، گفتوگۆكانی نێوان یاریزانەكە و ئاتلێتیكۆ مەدرید بە شێوەیەكی خێرا بۆ پێشەوە دەڕوات و لە قۆناخەكانی كۆتاییدان.
رۆژنامە فەڕەنسیەكە ئەوەشی خستووەتە روو، یاریزانەكە و یانە ئیسپانیەكە گفتۆگۆ دەكەن سەبارەت بە موچەی یاریزانەكە لە یانەكە.
پێشبینی دەكرێت كۆندۆبیا پەیوەندی بە یانەیەكی فەڕەنسیەوە بكات و ساولیش بچێتە سعودییە.
گرێبەستی ناوەڕاستكارە مەغریبیەكەی فیۆرێنتینا لەگەڵ یانەكەی لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.