ئیتاڵیا

میلان دەیەوێت ئەستێرەیەکی دیکەشی بفرۆشێت

یانەی ئەیسی میلان بەردەوامە لە فرۆشتنی ئەستێرەکانی و دوای تۆنالی، ئەگەری تیۆ هێرناندێز هەیە.

بەگوێرەی سکای سپۆرت ئیتاڵیا، تۆنالی بۆ نیوکاسڵ کۆتایی هاتووە بەرامبەر بە ٧٠-٨٠ ملیۆن یۆرۆ. دوای ئەویش رۆسۆنێری رەزامەندی نیشاندا تیۆ هێرناندێزی ئەستێرەی یانەکە بە ١٠٠ ملیۆن بفرۆشێت.

سەرچاوەکە دەڵێت، ئەتڵەتیکۆ مەدرید زۆر ئارەزووی ئەو یاریزانە دەکات بەڵام روون نیە کە ئامادەن ئەو بڕە پارەیە بدەن رۆسۆنێری داوای دەکات یاخود نا.

تیۆ لە ٢٠١٩ لە ریاڵ مەدریدەوە  بە ٢٠ ملیۆن یۆرۆ گوێزرایەوە بەڵام ئێستا بە یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی باڵ چەپی دادەنرێت لە جیهان دا.

تا دێت کاریگەرییە نەرێنییەکانی رۆیشتنی ماڵدینی لە میلان دەردەکەوێت و  یانەکە جگە لە فرۆشتنی ئەستێرەکانی، پێناچێت نیازی هەبێت هیچ یاریزانێکی گەورە بۆ جێگەیان بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button