ئینگلتەراگرنگترین

پیتەر دروری دەبێتە شوێنگرەوەی مارتن تایلەر و پەیوەندی بە سکای سپۆرتسەوە دەکات

Yariga App

یاریگا –

پیتەر دروری، کۆمێنتاری بەناوبانگی یارییەکانی پرێمەرلیگ پەیوەندی بە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتسەوە دەکات.

دروری تەمەن 55 ساڵان. کۆمێنتاری کەناڵی NBC Sports بوو و یارییەکانی پرێمەرلیگی رووماڵ دەکرد، پەیوەندی بە سکای سپۆرتسەوە دەکات و دەبێتە شوێنگرەوەی مارتن تایلەر.

دروری لە لێدوانێکیدا روونیکردەوە

زۆر دڵخۆشم بە پەیوەندی کردنم بە پۆلی کۆمێنتارەکانی سکای. دڵخۆشم بە کارکردن لەگەڵ کەناڵێک، کە هەر لە سەرەتاوە پرێمەرلیگی بە جیاوازی پەخش کردووە و دەرفەتێکی گەورەیە بۆ ئەوەی درێژە بە کاروانەکەم بدەم.

گاری هیوز، بەڕێوەبەری سکای سپۆرتس لەبارەی گرێبەست کردن لەگەڵ دروری دەڵێت

بە پەرۆشین بۆ ئەوەی لەگەڵ پیتەر دروری کار بکەین. پیتەر یەکێکە لە باشترین کۆمێنتارەکان و وزە و چێژێکی زیاتر بە سکای سپۆرتس دەدات.

دروری لە ساڵی 1990 کاروانی رۆژنامەوانی لەگەڵ رادیۆی BBC دەستپێکرد و لە ساڵی 1997 کاروانی کۆمێنتاری لە تەلەڤزیۆن دەستپێکرد.

لەو ساتەوە کاری لەگەڵ چەندین کەناڵ و تۆڕی هەواڵی وەک ITV، BT Sports و بەرهەمەکانی پرێمەرلیگ کردووە.

مارتن تایلەر، یەکێکە لە دێرینترین کۆمێنتارەکانی تۆپی پێ و پرێمەرلیگ بە تایبەتی. رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردبووەوە، سکای سپۆرتس خەریکی رێکخستنەوەی داراییە و دەیەوێت مووچەی کارمەندان کەم بکاتەوە و لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەکە، مارتن تایلەری تەمەن 77 ساڵان وازهێنانی لە تۆڕەکە راگەیاند.

تایلەر یەکێکە لە دیارترین کۆمێنتارەکانی پرێمەرلیگ و ماوەی 33 ساڵە لە سکای سپۆرتس کار دەکات. تایلەر کۆمێنتاری لەسەر گۆڵە مێژووییەکەی سێرجیۆ ئاگوێرۆ لەگەڵ مانچێستەر سیتی کردووە و هەروەها کۆمێنتاری لەسەر گۆڵە زێڕینەکەی دەیڤد بێکهام لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2002 لە بەرامبەر یۆنان کرد، کە بەو گۆڵە ئینگلتەرا سەرکەوتن بۆ مۆندیال.

بابەتی زیاتر

Back to top button