ئاسیایاریگا

ئۆفەرە گرانبەهاکەی هیلال بۆ ئەستێرەکەی لیڤەرپوول

یاریگا –

یانەی هیلالی سعودی بەنیازە مووچەی ساڵانەی 30 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە رۆبێرتۆ فیرمینۆی ئەستێرەی پێشوی لیڤەرپوول بکات.

ئۆفەری تیپەکانی سعودیە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئەوروپا، هەموو چاوەکانی بۆ لای خۆی راکێشاوە. یانەکانی سعودی بە پێشکەشکردنی ئۆفەری سەرسوڕهێنەر هەوڵدەدەن باشترین یاریزانانی خولەکانی ئەوروپا بۆ لای خۆیان رابکێشن، ئێستاش چوونەتە لای یاریزانە بەڕازیلییەکە.

گرێبەستەکەی رۆبێرتۆ فیرمینۆ لەگەڵ لیڤەرپوول کۆتایی هات بۆیە بەڕێوەبەرانی یانەی هیلال هەلەکەیان قۆستەوە و چوونە لای ئەم یاریزانە بۆ ئەوەی بە جۆرێک لە جۆرەکان قەرەبووی پەیوەندی نەکردنی لیۆنێل مێسی بۆ یانەکەیان بکەنەوە بە راکێشانی ئەستێرە دیارەکان.

بە پێی راگەیاندنی رۆژنامەنووسی دیاری تورکیە و چالاک لە بازاڕی گواستنەوە ئەکرەم کۆنور، ئۆفەری یانە سعودیەکە بۆ فێرمینهۆ سالانە زیاتر لە 30 ملیۆن دۆلارە بۆ ماوەی دوو ساڵ لەگەڵ بژاردەی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی تریش.

یانە سعودیەکە موچەی ساڵانەی فیرمینۆیان بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش کردووە، کە ئەگەر گرێبەستێکی سێ ساڵە واژۆ بکات و پاداشتەکانیشی تێدا بێت، ئەوا دەتوانێت نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆی دەستبکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button