ئیسپانیا

دی یۆنگ دڵنیانیە لەگەڵ بارسێلۆنا بەردەوام بێت

یاریگا

فرانکی دی یۆنگ، ناوەراستکاری هۆلەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە داهاتووی خۆی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە دڵنیانیە.

ناوەڕاستکارە هۆڵەندیەکەی بلاوگرانا لە دیمانەیەکدا کە بەشێکی فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، لەبارەی چارەنوسی لەگەڵ یانەکەی دەڵێت ” هەست بە باشی دەکەم لە بارسا، وەک هەمیشە ئەگەر هەموو شتێک بەپێی پلانەکە بڕوات، وەرزی داهاتوو لە بارسێلۆنا دەمێنمەوە، هەرگیز ناتوانیت بڵێیت 100% لە تۆپی پێدا، بەڵام پێموایە ساڵی داهاتوو لە بارسا دەبم”.

دی یۆنگ تاوەکو هاوینی ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە، بەڵام چەندین یانە لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی و هاوینی رابردووش زۆر نزیکبوو لە جێهێشتنی ریزەکانی یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button