ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

دەکرێت دوو باشترین هاوڕێ شەوێکی مێژووی بۆ مانچێستەر سیتی تۆماربکەن

یاریگا –

ئەمشەو دوو هاوڕێی نزیک، لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ئینتەر دەبنەوە و نزیکن لەوەی سێ نازناوە گەورەکەی وەرز لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەدەست بهێنن.

رۆژنامەی دەیلی مەیل لە راپۆرتیکدا بڵاویکردووەتەوە، ئێرلینگ هالاند و جاک گرێلیش لە سەردەمی پیپ گواردیۆلا وەرزێکی نایابیان بەسەر بردووە، مانچستەر سیتی لە رێگادایە بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم تیپ لە دوای مانچێستەر یونایتد سییانەی بەدەستهێنابێت.

پیپ زۆر هیواخوازە هێڵی هێرشبەری تیپەکەی بە هاوکاری هاڵاند و گرێلیش ئەمشەو بەرگری تۆکمەی ئینتەرمیلان تێک بشکێنێت و بگاتە گۆڵی بەرامبەر.

بەم شێوەیە ئەگەر سییانەکە بەدەستبهێنرێت، هالاند و گرێلیش دەبنە دوو لە ئەستێرە سەرەکیەکانی سیتی کە یارمەتیدەر بوون بۆ بەدەستهێنانی ئەو دەستکەوتە. کاتێک گریلیش لە ساڵی 2021 لە یانەی ئەستۆن ڤێلا پەیوەندی بە سیتی کرد، پێویستی بە کاتێکی تاڕادەیەک زۆر بوو بۆ ئەوەی لەم تیپەدا جێگەی خۆی بکاتەوە، بەڵام هاڵاند یەکسەر جێگەی خۆی لە دڵی هاندەرانی مانچێستەر سیتی دا کردەوە و دەستی بە تۆمارکردنی گۆڵ کرد.

هەرچەندە پێشتر هاڵاند گریلیشی بە باشترین هاوڕێی خۆی ناو برد و کاتێک نازناوی پریمەرلیگیان بەدەست هێنا گریلیش خەریکی چاوپێکەوتن بوو لەگەڵ کەنالی سکای سپۆرت هاڵاند بەڕاکردن هاتە لای و هاوارێکی کرد و گوتی: زۆر خۆشم دەوێیت، ئەوە دەزانیت؟

شایەنی باسە دوو هاوڕێکە زۆر لە یەکەوە نزیکن هەردووکیان لە یەک باڵەخانە دا دژین نزیک لە یەکدی، ئەمشەو هەمموان چاوەڕێی درەوشانەوەی ئەو دوو هاوڕێیە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button