ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌

نەسڕ هەوڵی بەدەستهێنانی ئەستێرەیەكی مۆندیالی قەتەڕ دەدات

Yariga App

یاریگا

یانەی نەسڕی سعودی بە سەركردایەتی مسەلی ئەل معمەر هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی ئەستێرەكانی خولەكانی ئەوروپا دەدات بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بیگوازێتەوە یانەكەی.

نەسڕ دەیەوێت ركابەری یانەی ئیتیحاد بكات كە تا ئێستا هەریەك لە كەریم بێنزێما و ئێنگۆلۆ كانتێی گواستووەتەوە یانەكەی.

نەسڕ یەكەم یانەی سعودی بوو كە بیرۆكەی گواستنەوەی ئەستێرەكانی ئەوروپای هێنایە سعودیە دوای ئەوەی لە زستانی رابردوودا كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەفسانەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال گواستتەوە.

رۆژنامەی الاقتصادية ئاشكرایكرد، ئامانجی داهاتووی نەسڕ گواستنەوەی سوفیان ئەمرابات ئەستێرەی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی مەغریب و یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵیە.

سوفیان لە یارییەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد لەگەڵ هەڵبژاردەی مەغریب و توانیان پلەی چوارەم بەدەستبهێنن.

سوفیان ئەمرابات

ئەمرابات لەم وەرزەی سێریا ئەی لەگەڵ فیۆرێنتینا بەشداری 29 یاری كرد و توانیان پلەی دووەمی كۆنفرانسلیگ بەدەستبهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button