ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئیمێرسۆن پاڵمیێری بووە خاوەنی ریکۆردێکی ناوازەی مێژوویی

Yariga App

یاریگا-ئیمێرسۆن پاڵمیێری بەرگریکاری وێستهام شەوی رابردوو بووە تاکە یاریزان لە مێژوودا هەر پێنج ناسناوە فەرمییە ئەورووپییەکەی سەر ئاستی یانە و هەڵبژاردە بباتەوە.

ناوبراو پارساڵ پەیوەندی بەو یانەیەوە کرد و پێشتر لەگەڵ چێڵسی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆلیگی بردووەتەوە، دوێنێش لەگەڵ وێستهام جامی کۆنفرانسی بردەوە و بوو بە یەکەم یاریزان بتوانێت هەر سێ خولە ئەورووپییەکە بەدەست بهێنێت.

جگە لەوە ناوبراو جامی سوپەری ئەورووپای بردووەتەوە و لەگەڵ هەڵبژاردەکانیش  یۆرۆی ٢٠٢٠ی بردەوە. بەوەش هێندەی تر ریکۆردەکەی ناوازەتر بووە و رەنگە تا ساڵانێکی زۆر هیچ یاریزانێک نەتوانێت تەواوی جامە سەرەکییەکان سەر ئاستی و یانە و هەڵبژاردەکان بباتەوە.

ئیمێرسۆن بە رەگەز بەڕازیلییە بەڵام دواتر بڕیاریدا یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بکات و خاوەنی ٢٢ یاری نێودەوڵەتییە.  پاڵمیێری  تەواوی ئەو ناسناوانەی لە کۆتا چوار ساڵی رابردوو بردووەتەوە کۆکردووەتەوە بەم جۆرە:

٢٠١٩ : یۆرۆلیگ (چێڵسی)

٢٠٢٠ : یۆرۆ (ئیتاڵیا)

٢٠٢١ : چامپیۆنزلیگ

٢٠٢١: سوپەری ئەورووپا

٢٠٢٣: کۆنفرانس لیگ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button