ئیسپانیاگرنگترین

ئاهەنگی ماڵئاواییكردنی ریال مەدرید لە كەریم بێنزێما

Yariga App

یاریگا –

لە دوای گەشتێكی درێژخایەن كە ماوەی 14 ساڵی خایاند، دواجار ریال مەدرید و كەریم بێنزێما لە یەك جیا بوونەوە.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا كەریم بێنزێما بە شێوەیەكی فەرمی ریزەكانی ریال مەدریدی جێهێشت، لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە شاهانەكە.

چاوەڕوان دەكرێت كەریم بە گرێبەستێكی زەبەلاح و بۆ ماوەی سێ ساڵ پەیوەندی بە یانەی ئیتیحادی سعودییەوە بكات.

كەمێك پێش ئێستا ریال مەدرید ئاهەنگێكی رێكخست بۆ ماڵئاواییكردن لە كاپتنی یەكەمی یانەكەی، بە شێوەیەكی راستەوخۆ لە پلاتفۆرمەكانیانەوە ئاهەنگەكەیان گواستەوە.

لێدوانی فلۆرینتینۆ پێرێز بۆ ماڵئاواییكردن لە كەریم بێنزێما:

– ئەمڕۆ رۆژێكی قورسە بۆ من، ئەو یادەوەریانەی لە ماوەی 14 ساڵی رابردوو ئەزموونم كردوون دێنەوە یادم.

– ماڵئاوایی دەكەین لە یەكێك لە سەرسوڕهێنەرترین یاریزانەكانی مێژووی یانەكەمان.

– كەریم تۆ نمونەیت بۆ هەمووان، تۆ پێشەنگیت و هەموو جیهان خۆشیان دەوێیت، هاندەران هەمیشە لەگەڵتدا دەبن.

– تۆ نازناوی چواردەیەمت پێشكەش كردین، تۆ سەركردە بوویت، هیچ كەس ناتوانێت وەرزی رابردوو لە بیر بكات، ئێستا تۆ خاوەنی تۆپی ئاڵتوونیت.

لێدوانی بێنزێما:

– سوپاس سەرۆك كە منت هێنایە ئێرە، هەرگیز لە بیری ناكەم، ریال مەدرید باشترینە، بەڵام ئێستا كاتی رۆیشتنە.

– ئەم وشانە جێگای داخە، هەمیشە دەمگووت لێرە واز لە یاریكردن دەهێنم، بەڵام هەموو كات شتەكان بەو جۆرە ناڕۆن كە ئێمە دەمانەوێت، تەماشای سەرجەم یارییەكانی ریال مەدرید دەكەم.

– ئەمڕۆ رۆژێكی ناخۆشه و جێهێشتنی ئەم یانەیە ئازارم دەدات.

– یەك، دوو،سێ …، هەلە مەدرید.

https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid02mxZ6kpd2KNyBVdundVbVPPwiZaWDPK5RexjFpk4iRYDiocK2Ein1gbaGXHGCA69Yl/?mibextid=cr9u03

کەریم بێنزێما، هێرشبەری ریال مەدرید بە یەکێک لە باشترین هێرشبەرانی مێژووی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی فەرەنسا دادەندرێت ( لەم بابەتەدا ئامارەكانی كەریم لەگەڵ یانە شاهانەكە ببینە).

بێنزێما 648 یاری بۆ مەدرید کردووە و دووەم گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیە بە تۆمارکردنی 354 گۆڵ، تەنیا کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی لە بێنزێما زیاتر کردووە لەگەڵ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button