ئینگلتەرا

لێستەر سیتی رۆیشتنی 7 یاریزانی لە یانەكەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی لێستەر سیتی ئینگلیزی رۆیشتنی حەوت یاریزانی لە ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

لە دوای كۆتاییهاتنی یارییەكانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ لێستەر سیتی بە شێوەیەكی فەرمی دابەزی بۆ چامپیۆنشیپ دوای ئەوەی لە ریزبەندی هەژدەیەمی خولەكە هات.

لێستەر سیتی لە بەیاننامەیەكدا لە هەژماری فەرمی خۆیان رۆیشتنی حەوت یاریزانی راگەیاند كە گرێبەستەكانیان لەم ساڵدا بەسەردەچێت.

ئەو یاریزانانەی كە ریزەكانی یانەكە جێدەهێڵن بریتین لە ( یۆری تیلیمانس ، چاگلار سۆینچۆ ، دانیال ئەمارتێ ، نامبلز مێندی، رایان بێرتران ، ئایۆزی پێرێز، تێتێ).

هەروەها لە بەیاننامەكەشدا هاتووە، گفتوگۆكانیان لەگەڵ جۆنی ئیڤانز بەردەوامە بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

لەم وەرزەدا لێستەر سیتی بەدەست ئەنجامە خراپەكانیەوە دەیناڵاند و راهێنەری ئێرلەندی برێندان ڕۆدجەرزیان لە پۆستەكەی دوورخستەوە بەهۆی خراپی ئەنجامەكانیەوە و دین سمیسیان لە جێگای دانا، بەڵام سەركەوتوو نەبوو لەوەی یانەكە لە دابەزین رزگار بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button