ئینگلتەراگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا

Yariga App

یاریگا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر ئێریك تێن هاخی هۆڵەندی راهێنەری مانچێستەر یونایتد و پێپ گواردیۆلای ئیسپانی راهێنەری مانچێستەر سیتی بۆ یارییەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:00 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد لە یاریگای وێمبڵی رووبەڕووی یەك ببنەوە، لە میانی یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا.

مانچێستەر سیتی بە بردنەوەیان لە شیفیلد یونایتد و مانچێستەر یونایتد بە بردنەوەیان لە برایتن توانیان خۆیان بگەیەننە یاری كۆتایی.

بۆ ئەو یاریە شەیتانە سوورەكان لە تواناكانی هەریەك لە ئانتۆنی، لیساندرۆ مارتینێز، مارسێل سابیتزە، دۆنی ڤان دی بیك و فیل جۆنز بێ بەش دەبێت و لە سیتیش هەمووان ئامادەن تەنیا بەشداریكردنی مانوێل ئاكانجی گومانی لەسەرە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد:

گۆڵپارێز: دی خیا

هێڵی بەرگری: وان بیساكا، لیندیلۆڤ ، ڤاران ، شۆو

هێڵی ناوەند: كاسیمیرۆ ، ئیریكسن ، سانچۆ ، برۆنۆ

هێڵی هێرشبردن: راشفۆرد ، گارناچۆ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد:

گۆڵپارێز: ئۆرتیگا

هێڵی بەرگری: والكەر ، دیاز ، ئاكێ

هێڵی ناوەند: ستۆنز ، رۆدری، بێرناردۆ ، دی برۆین

هێڵی هێرشبردن: گوندۆگان ، هالاند ، گریلیش

بابەتی زیاتر

Back to top button