یۆرۆپالیگ

رەنگە مۆرینهۆ سزابدرێت

یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا چاوەڕێی راپۆرتی فەرمی ناوبژیوانە تاوەکو بڕیار بدات خۆزێ مۆرینهۆ سزابدات یاخود نا.

خۆزێ پاش شکستەکەی رۆما بەرامبەر سیڤیلیا دوای ناوبژیوان کەوت و قسەی پێ وت، لە کاتی یارییەکەشدا چەند جارێکی گرژی دروست بوو بەهۆی ناڕەزایی ئەو راهێنەرە لە ئەنتۆنی تایلەری ناوبژیوان، ئەمە جگە لەوەی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانییەکەدا  تایلەری بە هۆکاری شکستەکەیان تۆمەتبارکرد.

یوێفا هێشتا راپۆرتی فەرمی ناوبژیوانەکەی بەدەست نەگەیشتووە بەڵام  دواتر لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو یارییە و قسەکانی مۆرینهۆ دەکرێت. بەگوێرەی  هێڕاڵد، چاوەڕواندەکرێت خۆزێ سزابدرێت.

مۆرینهۆ بۆ یەکەمجار لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکی ئەورووپی تووشی شکست هات پاش ئەوەی رۆما بە لێدانی یەکلاکەرەوە ناسناوی یۆرۆلیگی لە بەرژەوەندی سیڤیلیا لەدەست دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button