ئاسیا

پێرسپۆلیس بووە پاڵەوانی جامی ئێران

یاریگا

پێرسپۆلیس لە یاریی کۆتایی جامی ئێران رووبەڕووی ئیستیقلال بووەوە و توانی یارییەکەی بە ئەنجامی 2-1 بباتەوە و بووە پاڵەوان.

لە یاریگای ئازادی شاری تاران و بە ئامادەبوونی نزیکەی 80 هەزار هاندەر، هەردوو یانە لە یاریی دێربی رووبەڕووی یەکتری بونەوە و لە کۆتاییدا سوورپوشەکان توانیان یارییەکە ببەنەوە.

سەرەتا یاریزانانی پێرسپۆلیس لە خولەکی 30 مەهدی تورابی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ پێرسپۆلیس کرد. دواتر لە خولەکی 100 مورادڤەند ئەنجامەکەی بۆ ئیستیقلال یەکسانکردەوە.

یارییەکە لە کاتی ئاسایی بە یەکسانبوون کۆتایی هات و لە خولەکی 115 ئومید ئالیشاه توانی گۆڵی دووەم و بردنەوە بۆ پێرسپۆلیس بکات و یانەکەشی بۆ جاری حەوتەم لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی ئێران.

بابەتی زیاتر

Back to top button