ئینگلتەراگرنگترین

پاڵێوراوانی خەڵاتی یەکلایکەرەوەترین یاریزان بۆ یارییەكی پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا، پاڵێوراوانی خەڵاتی یەكلایكەرەوەترین یاریزان بۆ یارییەكی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دەستنیشانكرد.

رۆژی یەكشەممەی رابردوو هەفتەی 38 و كۆتایی یارییەكانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ ئەنجامدران، تێیدا مانچێستەر سیتی توانی بۆ جاری سێیەم لەسەریەك نازناوەكە بباتەوە و یانە سەركەوتووەكان بۆ چامپیۆنزلیگ ، یۆرۆپالیگ و كۆنفرانسلیگ دەركەوتن و سێ یانەی خولەكەش دابەزینە چامپیۆنشیپ ( تەواوی وردەكاریەكانی پرێمەرلیگ بۆ وەرزی 2022/2023 ).

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی پرێمەرلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر شەش یاریزانی دیاریكرد وەك یەكلایكەرەوەترین یاریزان لە یارییەكی پرێمەرلیگ دەستنیشانكرد.

هەریەك لە یاریزانان ( جۆردان پیكفۆرد ، هیۆنگ مین سۆن ، ئێرلینگ هالاند ، رۆدریگۆ بێنتانكور ، ریاز مەحرەز ، ریس نیلسن ) پاڵێوراون بۆ یەكلایكەرەوەترین یاریزان لە یارییەكی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ.

پاڵێوراوانی خەڵاتی ”GAME CHANGER” بۆ یەكلایكەرەوەترین یاریزان لە یارییەكی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ:

– جۆردان پیكفۆرد بەرامبەر لیڤەرپوول: لە دێربی مێرسیساید لە بەرواری 3-9-2022 ئێڤەرتن میوانداری لیڤەرپوولی كرد و یاریەكەش بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات، كە تێیدا پیكفۆرد ئاستێكی نمونەیی پێشكەش كرد و توانی لەو یارییەدا 8 سەیڤ بكات و یانەكەی لە شكست رزگار بكات.

– سۆن بەرامبەر لێستەر سیتی: لە بەرواری 17-9-2022 تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری لێستەر سیتی كرد و لە خولەكی 59 هیۆنگ مین سۆن هاتە نێو یاریگا و لە خولەكەكانی 73,84,86 توانی گۆڵ تۆمار بكات و لە ماوەی سیانزە خولەكدا هاتریكی بۆ سپێرز كرد و بردنەوەی بۆ یانەكەی یەكلا كردەوە.

– هالاند بەرامبەر مانچێستەر یونایتد: لە بەرواری 2-10-2022 مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری مانچێستەر یونایتدی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی 6-3 لێ بردەوە، لەو یاریەدا هالاند توانی هاتریك تۆمار بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات و یاریەكە لە بەرژەوەندی سیتیزن یەكلا بكاتەوە.

– بێنتانكور بەرامبەر لیدز یونایتد: لە بەرواری 12-11-2022 تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیدزی یونایتدی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی 4-3 لێ بردەوە، بێنتانكور لە خولەكەكانی 81,83 توانی گۆڵی یەكسان بوون و بردنەوە بۆ سپێرز تۆمار بكات و سێ خاڵی یارییەكە پێشكەشی یانەكەی بكات.

– مەحرەز بەرامبەر تۆتنهام: لە بەرواری 19-1-2023 مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری تۆتنهامی كرد و لە خولەكەكانی 63 و 90 مەحرەز دوو گۆڵی بۆ یانەكەی تۆماركرد و گۆڵێكیشی درووست كرد و سێ خاڵی یارییەكەی پێشكەشكردن.

– نیلسن بەرامبەر بۆرنمس: لە بەرواری 4-3-2023 ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری بۆرنمسی كرد ، لە خولەكی 69 نیلسن هاتە نێو یاریگا توانی گۆڵی یەكسان بوون و بردنەوە لە خولەكی 70 گۆڵی یەكسان بوون درووست بكات و لە خولەكی 97 گۆڵی بردنەوە بۆ یانەكەی بكات و سێ خاڵی یارییەكەیان پێشكەش بكات.

دەنگدانەكە بۆ هەمووانە و دەتوانیت لە رێگەی ئەم لینكەوە دەنگ بە یەكلایكەرەوەترین یاریزان لە یارییەكی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ بدەیت ( لینكی دەنگدان ).

بابەتی زیاتر

Back to top button