ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەیسی میلان گرێبەستی گۆڵپارێزەکەی نوێدەکاتەوە

یاریگا –

یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی گرێبەستی گۆڵپارێزی تیپەکەی مایک مانیان، نوێدەکاتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئەیسی میلان دەستیکردووە بە رێکارەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی گۆڵپارێزە فەڕەنسییەکەی.

بەپێی سەرچاوە ئیتاڵییەکە، میلان گرێبەستی مانیان تا هاوینی ساڵی 2018 نوێدەکاتەوە، مووچەکەشی لە 2.8 ملیۆن یۆرۆ بەرزدەکاتەوە بۆ 4 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە.

مانیان لە هاوینی 2021 بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی لیلی فەڕەنسییەوە گواسترایەو بۆ میلان، لە هاوینی 2026 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا بەسەردەچێت.

بەهۆی پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرزیش لەگەڵ رۆسۆنێری، چاوی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپای لەسەرە، یانەکەی لە پێناو هێشتنەوەی لە میلانۆ بەزووی دەستی بە کارەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کردووە.

گۆڵپارێزە تەمەن 27 ساڵانییەکە بە درێسی میلان 67 یاری کردووە، 58 گۆڵی لێکراوە و لە 29 یاریشدا تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە،

بابەتی زیاتر

Back to top button