ئه‌وروپاڤیدیۆ هەواڵگرنگترینیۆرۆپالیگ

ئەمشەو یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ لە نێوان دوو نەبەزێنراودا بەڕێوەدەچێت

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو کاتژمێر 22:00 بە کاتی کوردستان، لە یاری کۆتایی یۆرۆپالیگی وەرزی 2022/23 هەردوو یانەی رۆمای ئیتاڵی و سێڤییای ئیسپانی رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

رۆما لە قۆناخی پێش کۆتایی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی کردە دەرەوە، سێڤییاش لەسەر حسابی یوڤێنتوسی ئیتاڵی خۆی گەیاندە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

یارییەکە لە یاریگای پۆشکاش ئارێنا لە شاری بوداپێستی پایتەختی وڵاتی هەنگاریا بەڕێوەدەچێت، یاریگاکە  67,215 هەزار هاندەر لەخۆ دەگرێت، ئەنتنی تایلەری ئینگلیزیش ناوبژیوانی سەرەکی یارییەکە دەبێت.

هەردوو یانە لە رابردوودا 4 جار رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە، 3 یارییان دۆستانە بووە و 1 یاریش فەرمی، سێڤییا 2 یاری بردووەتەوە و 8 گۆڵی لە رۆما کردووە.

رۆماش 1 یاری بردووەتەوە و 7 گۆڵی لە سێڤییا کردووە، لە یارییەکیشدا بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.

◉ پاشای یۆرپالیگ بەرامبەر پاشای یارییە کۆتاییەکان یاری دەکات

سێڤییا بە پاشای یۆرپالیگ دادەنرێت، یانەکە 6 جار لە یاری کۆتایی یاری کردووە، هەرگیز تووشی شکست نەبووە و هەر 6 جارەکە بووەتە پاڵەوان، کە ژمارەی پێوانەیی پاڵەوانێتییەکەیە، ئەمشەویش بۆ جاری حەوتەم لە یاری کۆتاییدا یاری دەکات.

جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی و راهێنەری رۆماش بە پاشای یارییە کۆتاییەکان دادەنرێت، پێنج جار یاری کۆتایی پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکانی کردووە و هەرگیز تووشی شکست نەبووە.

دوو جار بووەتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ جارێک لەگەڵ پۆرتۆ و جارێکیش لەگەڵ ئینتەر میلان، دوو جاریش نازناوی یۆرپالیگی بەدەستهێناوە، جارێک بۆ مانجێستەر یونایتد و جارێکیش بۆ پۆرتۆ، وەک یەکەم راهێنەر توانی یەکەم وەشانی نازناوی کۆنفڕانسلیگیش بۆ رۆما بەدەستبهێنێت.

بۆیە ئەمشەو یارییەکی کۆتایی جیاوازی نێوان دوو نەبەزێنراوی یارییە کۆتاییەکان دەبینین، کە بۆ یەکەمجار لایەنێکیان لە یاری کۆتاییدا تووشی شکست دەبن.

راهێنەرە پۆرتوگالییەکە بەر لە یارییەکەی ئەمشەو بەمشێوەیە بۆ میدیاکان دوا:

راهێنەری سێڤییا، خۆسێ لویس مێندیلیبار بەمشێوەیە باسی یارییەکە دەکات:

چێنەر عەبدولقادر، شرۆڤەیەکی تایبەت بۆ یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ دەکات:

نازناوی یۆرۆپالیگ لە ناوەڕاستی بوداپێست نمایشکرا:

بابەتی زیاتر

Back to top button