ئیسپانیا
کلاسیکۆیەکی درەنگ وەخت بەر لە کۆتایی وەرز بەڕێوەیە

یاریگا-هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید کاستییا و بارسێلۆنا ئەتلەتیک کە تیمی دووهەمی دوو یانە زەبەلاحەکەی ئیسپانیان، لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە خولی پلە دووی ئیسپانیا رووبەرووی یەکدەبنەوە.
لە خولی پلەی سێی ئیسپانیا، ٤٠ یانە دابەش بوون بەسەر دوو کۆمەڵەدا، براوەی کۆمەڵەکان راستەوخۆ دەگەنە خوولی پلە دوو، یانەکانی خاوەن پلەی دووهەم تا پێنجەمی هەردوو کۆمەڵەکەش کە هەشت یانە دەکات، رووبەرووی یەکتر دەبنەوە و دوو یانەیان دەگەنە پلە دوو.
مەدرید کاستییا پلەی سێهەمی کۆمەڵەی یەکەم و بارسا ئەتلەتیک پلەی چوارەمی کۆمەڵەی دووەمیان بەدەستهێنابوو. لە رۆژانی ٦/٣ و ٦/١١ دا بە دوو یاری چوون و هاتن رووبەرووی یەکدەبنەوە. براوەیان یارییەکی دیکەی پاڵاوتنەکان ئەنجام دەدات و دەگاتە پلە دوو.