ئینگلتەرا

تێن هاگ دەرگای رۆیشتن بۆ مەگوایەڕ دەکاتەوە

ئێریک تێن هاگ گڵۆپی سەوز هەوڵ دەکات بۆ هاری مەگوایەڕ تاوەکو یانەکە جێبهێڵێت.

چیتر کاپتنەکەی یونایتد لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا جێگەی نابێتەوە و بووەتە بژاردەی چوارەمی راهێنەرە هۆڵەندییەکە. پرسی داهاتووی ئەو یاریزانە لەگەڵ تێن هاگ کرایە لەلایەن تایمز و ئەویش لە وەڵامدا وتی

من دڵخۆشم کە لێرەیە و هەرکاتێک پێویستمان پێی بووبێت، ئەرکەکانی جێبەجێ کردووە بەڵام بڕیاری رۆیشتنی لەدەست خۆیدایە. کەسمان ئەم دۆخەمان پێ خۆش نیە کە ئەوی تێدایە و خۆیشی دڵخۆش نیە. ئەو هەمیشە مەشقەکانی بە باشی ئەنجام دەدات و وەکو کاپتنیش رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت.

 

پێشتریش رۆژنامەی گاردیان ئەوەی دووپاتکردبووەوە کە مانچێستەر ئامادەیە بیفرۆشێت ئەگەر ئۆفەرێکی باشییان پێبگات.

مەگوایەڕ لە یونایتد لەدوای هەریەک لە ڤاران، لیساندرۆ مارتینێز، ڤیکتۆر لیندیلۆف و لوک شاو دێت لە ریزبەندی پێکهاتەی سەرەکی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button