یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان داواكاریەكانی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ راهێنەری نوێی یانەی چێڵسی ئینگلیزیان ئاشكرا كرد لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا.
چێڵسی بە شێوەیەكی فەرمی پۆچێتینۆی وەك راهێنەری نوێی یانەكەیان دەستنیشانكرد و تا ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەل واژۆ كرد.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی دەیلی مەیل پۆچێتینۆ دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێزێك و هێرشبەرێك واژۆ بكات لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.
هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە راهێنەرە ئەرجەنتینیەكە داوایكردووە یاریزانەكان لە خولی ئینگلیزی بن.
رۆژنامەكە ئەوەشی روونكردووەتەوە كە پۆچێتینۆ دەیەوێت دانیشتنێك لەگەڵ لوكاكۆ بكات گوێ لە داواكاریەكانی بگرێت پێش ئەوەی هیچ بڕیارێك لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە بدرێت.
چێڵسی خراپترین كاتەكانی بە راهێنەرایەتی گراهام پۆتەر بەسەر برد و دواتر لە پۆستەكەی دوورخرایەوە وفرانك لامپارد جێگای گرتەوە.
بە كۆكردنەوەی 44 خاڵ چێڵسی لە پلەی دوانزەیەمی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ هات و وەرزی داهاتوو بەشداری هیچ پاڵەوانیەتیەكی ئەوروپی ناكات.