خوله‌کانی دیکە

پۆرتوگال لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی راگەیاند

یاریگا –

هەڵبژاردەی پۆرتوگال لیستی نوێی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی تیپەکەی راگەیاند.

کەمیک لەمەوبەر هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە پێگەی فەرمی خۆیەوە ناوی لیستی نوێی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی راگەیاند بۆ یارییەکانی قۆناخی پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024.

جارێکی دیکە ئەفسانەی وڵاتەکە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵکاری مێژووی تۆپی پێ و گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکان، سەرکردایەتی پۆرتوگال دەکات لەم قۆناخەی پاڵەوانێتییەکەدا.

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانیش بەمشێوەیە یە:

پۆرتوگال لەدوای کۆتایی هاتنی جامی جیهانی 2022، فێرناندۆ سانتۆسی لە ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی دوورخستەوە، لە جێگای ئەویش راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی بەلجیکا، رۆبێرتۆ مارتینێزی کرد بە راهێنەری خۆی.

پۆرتوگال بە راهێنەرایەتی مارتینێز لە پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەڵمانیا 2 یاری کردوو بەرامبەر بە هەڵبژاردەکانت لۆکسەمبۆرگ و لیشتینشتاین، هەردوو یارییەکەش بە بردنەوەی پۆرتوگالییەکان کۆتایی هاتووە.

تیپکەی رۆبێرتۆ مارتینێز لە هەردوو یارییەکە 10 گۆڵی کردووە و هیچ گۆڵێکیشی لێنەکراوە، لە کۆی ئەو 10 گۆڵەش 5 گۆڵیان لەلایەن کریستیانۆ رۆناڵدۆ کراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button