مانچێستەر ستی سوورە لەسەر فرۆشتنی کانسێلۆ
یاریگا –
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی سوورە لەسەر فرۆشتنی کانسێلۆی پۆرتوگالی.
کەمێک لەمەو بەر رۆژنامەنوس فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی سوورە لەسەر ئەوەی لەم هاوینە دەستبەرداری بەرگریکاری تیپەکەی جۆواو کانسێلۆ ببێت.
یاریزانە پۆرتوگالییەکە لە گواستنەوەی زستانە بەشێوەی خواستن پەیوەندیکرد بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی تا کۆتایی ئەم وەرزە.
لە بەندێکی گرێبەستەکەش هاتووە کە یانە ئەڵمانییەکە بژاردەی ئەوەی لە بەردەستە گرێبەستەکەی کانسێلۆ بکات بە هەمیشەیی بە بڕی 70 ملیۆن پاوەند.
بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ یانە ئەڵمانییەکە گرێبەستی ناوبراو ناکات بە هەمیشەیی و یاریزانەکە دەگەرێتەوە یانەکەی خۆی، بەڵام سیتیزنیش بەرگریکارەکەی ئاگادارکردووەتەوە، کە لە یانەکەیان شوێنێک نەماوە بۆ ئەو.
یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزیش نزیکترین کڕیاری یاریزانە تەمەن 29 ساڵانییەکەیە، خواستێکی زۆریان هەیە لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.
بارسێلۆناش یەکێکی دیەکەیە لەو یانەنەی دەیەوێت کانسێلۆ بگوازێتەوە کەتەلۆنیا، بەڵام گرفتی دارایی و کێشەی مووچەی زۆری یاریزانانی تیپەکەی رێگرە لەبەردەم ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە.