ئیتاڵیاگرنگترین

ناپۆلی جێگرەوەی سپالێتی دیاری کردووە

یاریگا-یانەی ناپۆلی سەرنجی تەنها لەسەر یەک راهێنەرە بۆ جێگرتنەوەی لوچیانۆ سپالێتی.

دوێنێ شەو بەفەرمی، سەرۆکی یانەکە دی لاورێنتیس رایگەیاند سپالێتی لەسەر داوای خۆی هاوینی ئەمساڵ یانەکە جێدەهێڵێت، ئەمەش هەواڵێکی تازەنیە بۆ سەرۆکەکە و چەند هەفتەیە سپالێتی نیازی خۆی پێ راگەیاندوون.

بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ، ناپۆلی گرێبەستێکی بۆ لویس ئێنریکێی راهێنەری پێشووی رۆما، هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بارسێلۆنا ئامادەکردووە. یانە پاڵەوانەکەی ئیتاڵیا ئامادەن مووچەی پێنج ملیۆن یۆرۆی ساڵانەی پێبدەن و گرێبەستەکەش بۆ دوو وەرز دەبێت. جگە لە دڵنیایی دەدەنە راهێنەرەکە کە هەردوو ئەستێرەی هێڵی پێشەوە ڤیکتۆر ئۆزیمن و کڤیچا کڤاراسخێلیا لە یانەکە دەمێننەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە لە باری رازینەبوونی ئێنریکی، ئەوکات یانەکە بیر لە تیاگۆ مۆتای راهێنەری بۆلۆنیا و ڤینچێنزۆ ئیتاڵیانۆی راهێنەری فیۆرەنتینا دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button