ئیسپانیاگرنگترین

بە ئامادەبوونی مێسی بارسێلۆنا رێز لە بۆسكێتس و ئەلبا دەگرێت

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت رێز لە سێرجیۆ بۆسكێتس و جۆردی ئەلبا بگرێت دوای ئەوەی بڕیاریاندا لر هاویندا ریزەكانی یانەكە جێبهێڵن.

سێرجیۆ بۆسكێتس كاپتنی یەكەمی یانەكە بڕیاریدا كۆتایی ئەم وەرزە  و لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی ریزەكانی بارسێلۆنا جێبهێڵت و گرێبەستەكەی نوێ نەكاتەوە، دواتر بە هەمان شێوە جۆردی ئەلبا بڕیاری جێهێشتنی یانەكەی دا هەرچەندە ساڵێك لە گرێبەستەكەی ماوە.

بەرپرسانی یانە كەتەلۆنییەكە دوو ئاهەنگی جیاواز بۆ بۆسكێتس و ئەلبا ساز دەكەن، بەمەبەستی رێزلێنانیان لەو دەستكەوت و نازناوانەی بۆ یانەكەیان بەدەستهێناوە، هەروەها لە یاری داهاتوو بەرامبەر ریال مایۆركا مالئاوایی لە كامپ نۆو دەكەن.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بارسێلۆنا بەرواری چوارشەممە 31-5 دیاریكردووە بۆ رێزگرتن لە سێرجیۆ بۆسكێتس و كەسایەتییە جیاوازەكان بانگهێشت دەكات، لە نێوانیاندا گۆڵكاری مێژووی یانەكە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە لە رۆژێك دوای رێزلێنان لە بۆسكێتس بە هەمان شێوە رێزلێنان بۆ ئەلبا ساز دەكرێت بە هەمان شێوە بە ئامادەبوونی لیۆ مێسی.

بە رۆیشتنی ئەو دوو یاریزانە بارسێلۆنا لە رووی داراییەوە سوودمەند دەبێت بەهۆی ئەو قەیرانی داراییەی رووی لە یانەكە كردووە، كە بەهۆیەوە ناتوانێت گرێبەستی نوێ واژۆ بكات و یاریزانەكانی ئەكادیمیای خۆی لە تیمی یەكەم تۆمار بكات، دوو یاریزان رۆیشتوون كە موچەیەكی بەرزیان لەگەڵ یانەكە هەیە ئەلبا ساڵانە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆی وەردەگرت و بۆسكێتسیش ساڵانە بڕی 24 ملیۆن یۆرۆی وەردەگرت.

وا بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مایۆركا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 37ی خولی ئیسپانیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button