
ئەمشە و لە گەڕی 30 خولی نایابی عێڕاق یانەی هەولێر ڕووبەڕووی یانەی تەڵەبە دەبێتەوە.
یاریزانانی هەولێر دوای شکستی یاری ڕابردوویان بەرامبەر یانەی زەوڕا، ئەمشەو چاویان لە سەرکەوتنە بۆ ئەوەی جارێکی تر گەڕێنەوە ڕێچکەی سەرکەوتنەکان، هەولێر کاتژمێر 9ـی شەو لە یاریگای شەعب لە شاری بەغداد بەرامبەر تەڵەبەی میواندار یاری دەکات، مێژووی یارییەکانی نێوان هەر دوو یانە تا ئێستا بەجیاوازیەکی زۆر لە بەرژەوەندی یانەی تەڵەبە یە.
هەردوو یانەی هەولێر و تەڵەبە لە مێژووی خۆیاندا لە (41) یاری فەرمیدا رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە
41 یاری فەرمی
7 بردنهوه بۆ ههولێر
21 بردنهوه بۆ تهڵهبه
13 یهكسان بوون
یانهی ههولێر 35 گۆڵی له یانهی تهڵهبه كردووه
یانهی تهڵهبه 67 گۆڵی له یانهی ههولێر كردووه
تەڵەبە 47 خاڵی هەیە لە پلەی پێنجەمە و یانەی هەولێریش 39 خاڵی هەیە لە پلەی یازدەمی خولی نایابی عێڕاق دێت.