جیهانگرنگترین

بە هۆی پاڵەپەستۆی هاندەرانەوە 12 کەس لە سیلڤادۆر گیانیان لەدەستدا

یاریگا –

بە هۆی جەنجاڵی و پاڵەپەستۆوە، 12 کەس گیانیان لەدەستدا و چەندانی دیکەش برینداربوون.

حکومەتی سیلڤادۆر رایگەیاند، هەردوو یانەی ئالیانز و کڵەب دیپۆرتیڤۆ لە یاریگای کۆسکاتلان لە سان سیلڤادۆر رووبەڕووی یەکتربوونەوە و بە هۆی جەنجاڵییەوە، 12 کەس گیانیان لەدەستدا.

یەکێتیی تۆپی پێی سیلڤادۆر بڵاویکردووەتەوە

یەکێتیی تۆپی پێی سیلڤادۆر لە رووداوەکانی یاریگای کۆسکاتلان زۆر نیگەرانە، پاڵپشتی خۆمان بۆ کەسوکاری قوربانیان رادەگەیەنین.

یارییەکە لە دوای رووداوەکە راگیرا، هەرچەندە یاریگاکە توانای لە خۆگرتنەوەی 44 هەزار هاندەری هەیە، بەڵام بەهۆی پاڵپێوەنان و جەنجاڵییەوە، ژمارەیەک کەس بوونە قوربانی و حکومەتی سیلڤادۆر، بۆ زانینی هۆکارەکان، لێکۆڵینەوەیەکی فراوانی دەستپێکردووە.

پۆلیسی سیلڤادۆر روونیکردووەتەوە، هۆکاری سەرەکی پاڵپێوەنانی ژمارەیەک هاندەربووە کە هەوڵیاندا بە نایاسایی بچنە نێو یاریگاکە.

Back to top button