ئاسیائه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سەرمایەدارێک کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ بایرن میونشن دەکڕێت

یاریگا –

سەرمایەدارێکی ئەڵمانی دەیەوێت ئەفسانەی پۆرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانەی بایرن میونشن بکڕێت.

پێگەی سپۆرتزکیدا بڵاویکردووەتەوە، سەرمایەدارێکی ئەڵمانی بەناوی مارکۆس شۆن، کە هاندەرێکی سەرسەختی بایرن میونشنە، دەیەوێت کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانەکە بکڕێت.

بە پێی هەمان سەرچاوە مارکۆس شۆن، پەیوەندی بە ئۆلیڤەر کانی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە کردووە، ئامادەیی خۆی نیشانداوە تا هاوکاری دارایی بایرن بکات لە بابەتی واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ رۆناڵدۆدا.

ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بەر لەوەی لە کۆتایی ساڵی 2022 پەیوەندی بە یانەی نەسری سعودی بکات، ناوی بەسترابووەوە بە بایرن میونشن، بەڵام بەرپرسانی یانەکە لەو کاتەدا ئەنجامدانی ئەو گرێبەستەیان رەتکردەوە.

شۆن پێیوایە رازی نەبوونی بایرن بۆ گواستنەوەی کریستیانۆ بەهۆی زۆری موچەکەیەتی، هەر بۆیە پلانی داڕشتووە پێدانی مووچە زۆرەکەی کریستیانۆ لە ئەستۆ بگرێت، دەیەوێت لە رێگەی فرۆشتنی درێسێکی زۆری یاریزانەکە و کاری رێکلامیش تێچووەکەی کەمتر بکاتەوە.

بۆیە لەم هاوینە چوونی براوەی 5 خەڵاتی باڵۆندۆر بۆ بۆندزلیگا بەدوور نازانرێت و یەکێکە لەو گرێبەستە گەورانەی ئەگەری روودانی لە یارادایە.

رۆناڵدۆ لەم وەرزەی خولی سعودی لەگەڵ یانەی نەسر لە 14 یاری بەشداری لە کردنی 15 گۆڵ کردووە، 13 گۆڵی کردووە و 2 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button