ئه‌ڵمانیا

میلان و دۆرتمۆند داوای کامادا دەکەن

یاریگا

دیاچی کامادا، ناوەراستکاری ژاپۆنی یانەی ئێنتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بووەتە ئامانجی یانەکانی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا و بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی کەمێک لەمەوبەر بڵاویکردەوە، ناوەراستکارە ژاپۆنیەکە ئەم هاوینە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و بەرپرسانی ئەیسی میلان کار لەسەر گواستنەوەی دەکەن.

رۆمانۆ بلاویشی کردەوە بەرپرسانی رۆسێنەری ماوەیەکە چاودێری ئەو یاریزانە دکەن و ئارەزووی گواستنەوەیان هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پەیوەندیان بە بەڕێوەبەری کارەکانی کردووە و گفتوگۆکان دەستیان پێکردووە.

رۆژنامەنوسی ئیتاڵیەکە بڵاویشی کردەوە یانەی بورووسیا دۆرتمۆندیش چاودێری ئەو یاریزانە دەکەن، ئەوانیش پەیوەندیان بە بەڕێوەبەری کارەکانی کامادا کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک لە نێوان هەردوولا بوونی نیە.

دیاچی کامادا لەوەتەی ساڵی 2017 لە ئەوروپا یاریی دەکات و ئەو ناوەراستکارە 26 ساڵیە ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی بەشداری 44 یاریکردووە و خاوەنی 15 گۆڵ و 6 ئاسیستە. هەروەها هاوینی ئەمساڵیش گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و دەتوانێت بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button