ئیتاڵیا

ئەم وەرزە بۆ پۆگبا کۆتایی هات

یاریگا –

بەهۆی پێکان ئەم وەرزە بۆ پۆل پۆگبای فەڕەنسی و ناوەڕستکاری یوڤێنتوس کۆتایی هات.

شەوی رابردوو لە میانی یارییەکانی گەڕی 35ی سێریا ئەی یوڤێنتوس بووە میوانی کریمۆنیزی، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی خانمە پیرەکە کۆتایی هات.

ئەو یارییە بوو بە یەکەم یاری بۆ پۆگبا لە دوای مانگی 4ی ساڵی 2022 کە بەشێوەی سەرەکی بەشداری لە یارییەک بکات، کە بە دیاریکراوی کۆتا جار لە یارییەک سەرەکی بووبێت 390 بەر لەو یارییە بوو بەرامبەر بە لیڤەرپوول.

بەڵام دڵخۆشی ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە زۆری نەخایاند، بە هۆی توشبوونی بە پێکانێکی نوێ لە خولەکی 24 یاریگای جێهێشت.

رۆژنامەی توتۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، پۆگبا بە رێژەی %99 بۆ یاری گەرانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی یۆرپالیگ بەرامبەر سێڤییا یاری ناکات.

رۆژنامەکە دەشڵێت ئەگەر پێکانەکە تەنیا شەکەتبوونی ماسولکە بێت لە باشترین دۆخدا 7 رۆژ لە یاریکردن دووری دەخاتەوە، بەڵام ئەگەر پێکانێکی سوکیش بێت یاریزانەکە 20 رۆژ لە یاریکردن دادەبڕێت، کە ئەمەش واتای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەیە بۆی.

یاریزانە تەمەن 30 ساڵانییەکە لە هاوینی رابردوو لە مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزییەوە بە گرێبەستێکی ئازاد گەڕایەوە یوڤێ، بەڵام بەهۆی پێکانە لەسەر یەکەکانی لەم وەرزە تەنیا 161 خولەک یاری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button