ئیتاڵیاگرنگترین

ئینزاگی وەکو راهێنەری ئینتەر میلان بەردەوام دەبێت

یاریگا

جۆزێپی مارۆتا، بەرێوەبەری وەرزشی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵیا دەنگۆکانی دوور خستنەوەی سیمۆنی ئینزاگی راهێنەری یانەکەیان رەتدەکاتەوە.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری Fcinternews1908 بەرێوەبەری وەرزشی نێراتزۆری هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە دوور خستنەوەی راهێنەری یانەکەیان دەکەن.

مۆراتا لە بەشێکی قسەکانیدا دەڵێت ئەوان لە یارییەک یان بەهۆی چەند هۆکارێکی بچووک هەڵسەنگاندن بۆ راهێنەرەکەیان ناکەن، بەڵکو هەڵسەنگاندکەیان لەسەر کۆی وەرزەکە دەبێت و ئینزاگیش ئەنجامی باشی بۆ یانەکەیان بەدەستهێناوە.

بەرێوەبەرەکەی یانەی ئینتەر میلان دەشڵێت راستە ئەم وەرزە نەیانتوانی رکانەری لەسەر ناسناوی سکۆدێتۆ بکەن، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەنجامەکانیان باش بوون و نزیکن لە گەیشتن بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button