یاریگا –
سزاکەی مێسی هەڵوەشێنرایەوە و بەشداری یاری داهاتووی پاریس سانجێرمان دەکات.
رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی بڵاویکردووەتەوە، یانەی پاریس سانجێرمان بڕیاریداوە سزاکەی مێسی هەڵبوەشێنێتەوە، ئەو یاریزانە بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی دەکات لە رۆژی شەممە بەرامبەر بە یانەی ئەجاکسیۆ.
دوو رۆژ پاش تەواو بوونی گەشتەکەی لە وڵاتی سعودیە، یاریزانە ئەرجەنتینییەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای لێبوردنی لە یانەکە و هاوڕێکانی کرد.
بە پێی هەمان سەرچاوە پاریس داوای لێبوردنەکەی ئەفسانەکەی تانگۆی قبوڵ کردووە و بریاریداوە لێی خۆش ببێیت.
هەر ئەمڕۆ هەواڵی بڵاوبوونەوەی رۆیشتنی مێسی بۆ یانەی هیلالی سعودی وەک بۆمبێک لە سۆشیاڵ میدیادا تەقییەوە و سەرجەم میدیا جیهانییەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵکرد.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەش، یانەی پاریس سانجێرمان لە تویتەر، وێنەی لیۆنێل مێسی لە مەشقەکانی ئەمڕۆ دوو شەممە بڵاوکردەوە و کۆتایی بە سزاکەی لیۆ هێنا.