ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

گواردیۆلا دەیەوێت گوندۆگان لە مانچێستەر بمێنێتەوە

"هەست دەکەم بەبێ ئاو نابینە پاڵەوانی پرێمەرلیگ"

Yariga App

یاریگا –

پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچێستەر سیتی ئارازەزوو دەکات ئێلکای گوندەگان لە تیپەکەی بمێنێتەوە.

رۆژی شەممە لە میانی یارییەکانی گەڕی 35ـی پرێمەرلیگ مانچێستەر سیتی بە دوو گۆڵی گوندۆگان بەرامبەر بە گۆڵێکی لیدز سێ خاڵی دیکەی لەم وەرزەی خولەکە بەدەستهێنا.

راهێنەرە ئیسپانییەکە دوێنێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ستایشێکی زۆری ئەو یاریزانەی کرد و گوتی:

بیرمە لە وەرزی 2018/19 کاتێک فێرناندینۆ نەیتوانی یاری بکات، گوندۆگانم لە شوێنەکەی دانا، واو بەڕاستی زۆر بە نایابی لەو جێگایەشدا یاری دەکرد.

پیپ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

گوندۆگان یەکێکە لە باشترین ئەو یاریزانانەی، کە لە ژیانمدا لەگەڵیدا کارم کردووە، زۆر زۆر زیرەکە و لە هەموو روویەک نایابە و لە ژێر فشاریشدا بەباشی یاری دەکات

گواردیۆلا لە بارەی ئەو یاریزانە زیاتر دواو گوتی:

هەست دەکەم بەبێ ئەو ناتوانین نازناوی پرێمەرلیگ بەدەستبهێنین

یاریزانەکە لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتیزن کۆتایی دێت، بەپێی پێگەی فوتبۆڵ ئینسایدەر ناو براو ئارازەوو دەکات پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات، یانە کەتەلۆنییەکەش هەوڵی جدی دەدات بۆ گواستنەوەی.

بەڵام گواردیۆلا سوورە لەسەر ئەوەی پارێزگاری لەو ئەستێرەیەی بکات و داوای لە یانەکەی کردووە بە خێرایی گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button