ئەڵۆنسۆ وەڵامی دەنگۆكانی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید دەداتەوە
یاریگا –
چابی ئەڵۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی یانەی بایەر لیڤەركوزن وەڵامێكی یەكلاكەرەوەی دایەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەكەن.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر چەند لێدوانێكی ئەڵۆنسۆی داناوە كە دەڵێت: ساڵانێكی زۆرە لە ناو تۆپی پێدام، دەنگۆكان بەشێكی سرووشتین لەو یاریەدا، بەڵام هێشتا لەبەردەمماندا زۆر شت ماوە كە دەبێت بەدەستیبهێنین.
هەروەها بەردەوام بوو ووتی: ئەمە بیركردنەوەی من بووە لە چەند مانگی رابردوودا كە بە رێژەی %100 لێرە دەبم، هەروەها بیركردنەوەم ئەوەیە كە بە رێژەی %100 لێرە دەمێنمەوە لە وەرزی داهاتوودا.
لەم وەرزەدا لەژێر راهێنەرایەتی چابی ئەڵۆنسۆ لیڤەركوزن ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە بە جۆرێل لە قۆناخی پێش كۆتایی یۆرۆپالیگدایە و لەو قۆناخەشدا رووبەڕووی رۆمای ئیتاڵی دەبێتەوە.
هەروەها لە بۆندسلیگاشدا بە كۆكردنەوەی 48 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی خولەكە دێت.