یاریگا –
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی شوێنگرەوەی ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكەی لە خولی ئەڵمانی دیاری دەكات.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی باوەڕپێكراوی ئیتاڵی لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسیویەتی ئەلیمانی زۆر نزیكە لەوەی پەیوەندی بە یانەی ئاستۆن ڤێلاوە بكات.
بەپێ زانیاریەكانی رۆژنامەی سپۆرت ـی ئیسپانی فێرناندۆ كارۆ پاڵێوراوە بۆ شوێنگرتنەوەی ئەلیمانی، كە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری لیڤەركوزنە.
سەرچاوە ئیسپانیەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، فێرناندۆ لەدایك بووی بارسێلۆنایە و ئەندامە لەو یانەیە.
🔵🔴 | #FCB
👀 El CEO del Leverkusen es uno de los nombres que suenan para sustituir a Mateu Alemany
💣 Es uno de los hombres más poderosos del fútbol germano
✍️ @Alfremartinezzhttps://t.co/Z4xTAb7CtD
— Diario SPORT (@sport) May 4, 2023
هەروەها سپۆرت ئەوەشی خستووەتە روو، ناوبراو بە پیاوی ژمێریاری بەناوبانگە و شارەزای تەواوی لە تۆپی پێی ئەوروپا هەیە.