ئیتاڵیا

ئینتەر بە هۆکارێکی سەیر دیبالای لەدەست چوو!

Yariga App

یاریگا-یانەی ئینتەرمیلان نزیک بووە لە گواستنەوەی پاولۆ دیبالا بەڵام داواکارییەکی بچووکیان لەو یاریزانە هەبووە و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی رۆما هەڵبژێرێت.

هەرچەندە هێشتا بەفەرمی رانەگەیەندراوە بەڵام هەمووان کۆکن لەسەر ئەوەی دیبالا پەیوەندی بە رۆماوە کردووە، ئەمڕۆش گازیتا دیلۆ سپۆرت ئاشکرایکرد، ئەو یاریزانە زۆر نزیک بووە لە ئینتەر بەڵام نێرازوری داوایان لە هێرشبەرە ئەرژەنتینییەکە کردووە چەند رۆژێک چاوەڕێ بکات بەر لەوەی کارەکانی گواستنەوەی بەکۆتا بهێنن، ئەویش لەو ماوەیەدا روویکردۆتە رۆما!

بێپی مارۆتای بەڕێوبەری گشتی ئینتەر بەو یاریزانەی وتووە ئێمە تۆمان دەوێت و دەتگوازینەوە بەڵام چەند رۆژێک کاتمان دەوێت، بەڵام کاتێک خۆزێ مۆرینهۆ پەیوەندی بە دیبالاوە کردووە و باسی پڕۆژەکەی خۆی بۆ کردووە ئەو یاریزانە راستەوخۆ رەزامەندی نیشانداوە کە گورگەکان هەڵبژێرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button