
یاریگا –
تەڵعەت نوری فۆتۆگرافەری بەناوبانگی وەرزشی لە تەمەنی 74 ساڵی لە ئێران کۆچی دوایی کرد.
تەڵعەت نوری فۆتۆگرافەری وەرزشی لە ئێران لە تەمەنی 74 ساڵی کۆچی دوایی کرد، کە یەکێک بوو لە فۆتۆگرافەرە دێرینەکانی میدیای وەرزشی کوردستان، کە لەوەتەی ساڵی 1998 کاری فۆتۆگرافەری وەرزشی دەکرد و لە یانەی هەولێر دەستی بە کاری وێنەگری وەرزشی کردبوو، لە چەندان یانەی وەرزشی کوردستان فۆتۆگرافەر بووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، زیاتر لە پێنج رۆژە تەڵعەت نوری لە ئێران کۆچی دوایی کردووە و بە تەنیا بووە، ئەمڕۆ بە نووسراوی فەرمی لە رێگای دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، خزم و کەسی ئاگادار کراونەتەوە.
تەڵعەت نوری ساڵی 1951 لە هەولێر لەدایکبووە و نزیکەی 25 ساڵ وەکو فۆتۆگرافەری وەرزشی کاری کردووە، بەمدواییانە پێش ئەوەی واز لە کاری فۆتۆگرافەری بهێنێت، لە یانەی هەندرێن فۆتۆگرافەری وەرزشی بوو.