ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کۆتینهۆ هەموو شتێکی یەکلایی کردەوە

یاریگا
فلیپێ کۆتینهۆ، ناوەڕاستکاری بڕازیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە جێهێشتنی یانەکەی دەکەن.

ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانا بە رۆژنامەی ” میرەر “ـی بریتانی گووت ” دوو وەرزە پەیوەندیم بە بارسێلۆنا کردووە و چەند ناسناوێکم لەگەڵ ئەم یانەیە بەدەستهێناوە و دەمەوێت ناسناوی دیکەش بەدەست بێنم، زۆر دڵخۆشم یاری بۆ باشترین یانەی جیهان دەکەم و بیرم لە جێهێشتنی یانەکەشم نەکردۆتەوە “.

ئەم قسانەی کۆتینهۆ لە کاتێکدایە ماوەی رابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە گوایە دەیەوێت بگەڕێتەوە ئینگڵاند و یاری بۆ مانچێستەر یونایتد بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button