ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

نەبیل فەقیر پەیوەندی بە ڕیاڵ بێتیسەوە کرد

یاریگا- یانەی ڕیاڵ بێتیسی ئیسپانیی سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی نەبیل فەقیل لە یانەی لیۆنی فەڕەنسییەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هەواڵەکان بەردەوام ناوی یاریزانە فەڕەنسییەکەیان بە یانەکانی لیڤەرپووڵ و ئەرسیناڵەوە دەبەست و دەگوترا تەنها چەند هەنگاوێکی ماوە بۆوەی ببێتە یاریزانی ڕێدز.

بەهای گرێبەستەکەی فەقیر 20 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ گۆڕانکارییەکان. ئەگەرچی لەگەڵ لیۆندا ساڵێکی بۆندەەکەی ماوە، بەڵام لە ترستی ئەوەی نەوەک پاڵەوانەکەی جامی جیهانیی ساڵێکیتر ئازادبێت لە گرێبەستەکەی، بەو برخە لەگەڵ بێتیسدا ڕێککەوتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button