ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

لە بەرامبەر درێژکردنەوەی بۆندەکەی، دی خیا چاوی لە دوو شتە مانچستەر بۆی جێبەجێ بکا

یاریگا- داڤید دی خیای ئیسپانی نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد، بەڵام وەک سەرچاوە ئینگلیزییەکان باسی دەکەن، گۆڵپارێزێکە چاوی لە دوو شتە تا یانەکەی بۆی جێبەجێ بکات.

ماوەیەکی زۆرە باس لەوە دەکرێ دی خیا لە بەرامبەر مانەوەیدا داوای بەرزکردنەوەی مووچەکە دەکات. تازەترین زانیارییش لەو بارەیەوە کە خواستی ئەوەی بۆی بەرز کرێتەوە بۆ 375 هەزار پاوەند بۆ هەر هەفتەیەک. ئەوەش دەیکاتە وەرگری مووچەی هەفتانە لەنێو سەرجەم گۆڵپارێزەکاندا.

جگە لەوەش، گۆڵچییەکەی مان یو چاوی لەوەیە بکرێتە کاپتنی یانەکە، ئەوەشی بە درکاندی خودی خۆی، درکاندووە و وتی: “لە هەندێ یاریدا شارەی کاپتنیم پێدراوە بەتایبەت کاتێک ئاشڵی یۆنگ و ڤالانسیا یاریان نەکردبێت. ئەوە بۆ من شتێکی زۆر دڵخۆشکەر بوو، هیواخوازم ڕۆژێک بێت ئیتر بەشێوەیەکی چەسپاو کاپتنبم.”

دەرباری ئەگەری ڕوودانی ئەوە، وتی: “من وا ساڵی نۆیەممە لە مانچستەرم، هەستم وایە کە یەکێکم لەو یاریزانانەی خاوەنی زۆرترین ئەزموون و بەشداریکرنم بە درێسی یانەکەوە.”

کۆتایی وەرزی داهاتوو گرێبەستی نێوان دی خیا و مانچستەر کۆتایی دێت و شەیتانە سوورەکانیش نیگەرانی ئەوەن دوای ئەو وادەیە گۆڵپارێزەکە ئازادبێت لە بۆندەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button