ئه‌وروپا

ڤان دایك: ئێستا كاتی ئەوەیە بەرگریكارێك تۆپی ئاڵتونی بباتەوە

یاریگا- ئەستێرەی هۆڵەندی ڤێرجیل ڤان دایك دووپاتیكردەوە كەوا لە وەرزی پێشووی خۆی بە دڵ بووە و چ لە لیڤەرپول و چ لە هۆڵەندا.

لە لێدوانەكانی بۆ تۆڕی ئەلیكترۆنی لیڤەرپول ئەوەی دووپاتكردەوە كە ئێستا كاتی ئەوەیە بەرگریكارێك نازناوە تاكە كەسیەكان بباتەوە.

ڤان دایك ووتی: بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزی گەورەترین شانازیە چونكە لە ڕێگەی دەنگدانی هاوڕێكانمەوە بەدەستم هێنا.

بەردەوام بوو ووتی: هەروەها شانازیە هاندەران باسی بردنەوەی تۆپی ئاڵتونی دەكەن لە لایەن منەوە، هەروەها ئەوەش دەزانم كە نازناوە تاكە كەسیەكان زۆربەی كات هێرشبەرەكان دەیبەنەوە، بەڵام ئێستا كاتی ئەوەیە ئەو شێوازە بگۆڕین

كۆتا بەرگریكار تۆپی ئاڵتونی بردبێتەوە كاناڤارۆی ئیتاڵی بوو لە ساڵی 2006 دوای بەدەستهێنانی جامی جیهانی لەلایەن ئیتاڵیاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button