ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

فالکاو دەچێتە خولی تورکیا

یاریگا-
رادامیل فالکاو، هێرشبەری کۆڵۆمبیایی یانەی مۆناکۆی فڕەنسا پەیوەندی بە یانەی گالاتاسارای تورکیا دەکات.

کەناڵی TRT تورکی بڵاویکردۆتەوە بەرپرسانی یانەی گالاتاسارای لەگەڵ هێرشبەری یانەی مۆناکۆی فڕەنسا گەیشتونەتە رێککەوتن و چاوەڕێ دەکریت ئەم یاریزانە بە موچەی ساڵانەی 7 ملیۆن یۆرۆ وەرزی داهاتوو لە سوپەر لیگی وڵاتەکەیان یاری بکات.

فالکاو گرێبەستەکەی هاوینی داهاتوو لەگەڵ یانەی مۆناکۆ کۆتایی دێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەم یانەیە لە ئێستاوە دەستبەرداری ببن.

Back to top button