بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

مارسیلیا ڕۆشتنی بالۆتێلی لە یانەکە ڕاگەیاند

یاریگا- یانەی مارسیلیای ڕۆشتنی ماریۆ بالۆتێلی لە یانەکە ڕاگەیاند و وێستگەی داهاتووی یاریزانەکەش بە نادیاری ماوەتەوە.

سەرۆکی یانە فەرەنسییەکە، جاک هێنری ئێراود، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: “پێگەی هێرشبەریی نووک لە یانەکە  ئێستا پێویستی بە نوێکردنەوە هەیە بەوپێیەی وادەی مانەوەی بالۆتێلی لەگەڵماندا کۆتایی دێت.”

هێرشبەرە ئیتاڵییەکە مانگی یەنایەر بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی شەش مانگ ڕووی کردە مارسیلیا و توانی لە 15 یاریدا لە خولی فەڕەنسی 8 گۆڵ تۆمار بکات.

دەنگۆ هەیە یاریزانە ئیتاڵییە تەمەن 28 ساڵانەکە بگەڕێتەوە بۆ خولی ئیتاڵیی، یاخود بەرەو ئینگلیز بۆ کارکردنەوە لەژێر دەستی مانوێل پێلگرینی ڕاهێنەری پێشووتری ئەم جارە لە یانەی وێستهام.

بابەتی زیاتر

Back to top button